په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی 51 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانه‌وه
بهرِێزان سكرتێر و سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
به بۆنه‌ی 51 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌ستی ماندووبوونتان ده‌گوشین و خه‌باتی ئێوه وه‌كوو رێكخراوێكی پیشه‌یی و گشت مامۆستایان وه‌كوو په‌روه‌رده‌كار و به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وه‌ی نوێی وڵاته‌كه‌مان، به‌رز ده‌نرخێنین.
رێكخراوه‌كه‌تان له هه‌لومه‌رجێكی زۆر سه‌ختدا و له‌و كاته‌دا كه ته‌نیا ساڵێك بوو شۆرِشی ئهیلوول به رووی دیكتاتۆریدا به‌رپا ببوو، له دایهك بوو. بۆیه هاوكات رێكخراوێكی پیشه‌یی بوو بۆ داكۆكیكردن له داوا‌و خواسته‌كانی مامۆستایان و بره‌ودان به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن، هه‌روه‌ها ئامرِازێكی شۆرِشگێرِانهی ئه‌م توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه پێشه‌نگه بوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی دیكتاتۆری و شۆفێنییه‌ت و پاراستنی زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی و گۆشكردنی نه‌وه‌كانی وڵات به بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان رۆڵی مه‌زنی ئێوه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی نه‌وه‌ی نوێ‌دا به‌رز و بهرِێز راده‌گرین، هاوكات به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین كه پشتگیری داوا ره‌واكانتان بین كه داوا و خواستی ره‌وای مامۆستایانی كوردستانن بۆ پێشكه‌وتنی سستمی په‌روه‌رده و خوێندن و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی هوشیار و نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌روه‌ها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌ران و ژیانی توێژی مامۆستایان.
رێكخراوه‌كه‌تان له ماوه‌ی 51 ساڵی رابردوودا جگه له خه‌بات بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن هه‌روه‌ها خه‌باتی نه‌پساوه‌ی له پێناوی مافه نیشتمانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌بووه و له خه‌باتی شاخدا هه‌م قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی و هه‌م چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیشی له سه‌نگه‌ردا دژی دوژمنانی ئه‌م گه‌له به‌كارهێناوه و قوربانی و شه‌هیدی زۆروزه‌وه‌ندی به‌خشیوه به بزووتنه‌وه‌ی رزگاری كوردستان. له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ ئه‌وان و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌كانیان داده‌نه‌وێنین.
دووباره ئه‌م یاده له ئێوه‌ی بهرِێز و گشت مامۆستایان پیرۆز بێ و رۆژ له دوای رۆژ له گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدا بن
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
