هێزەکانی ئاسایش باندێكی دزیکردنیان لە كەركووك دەستگیر كرد
ملازم فەرهاد حەمە عەلی، لە لێدوانێكی تایبەتیدا، گوتی: دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك تاوانی دزی لە گـەرەكی \"دۆمیز\""ی شاری كەركوك ببوو بە دیاردەیەك و چەندین ماڵ لەو گەرەكە دزرابوون، هێزەكانمان دوای چاودێری و بەدواداچـوونی ورد، توانیان چەند كەسێك دەست گیر بكەن.
فەرهاد حەمە عەلی، گوتی: لە هەڵمەتێكدا بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی نەهێــشتنی تاوان لە گەرەكی ناوبراو، توانیان 3 کەس لەو دزانە بە ناوەكانی (ع.م.خ) (ه.أ.ح) (ر.ن.ع) دەستگیربکەن. دوای دەستگیركردنیان، دانیان بەوە دانا كە ژمارەیەك تاوانی دزیان ئەنجام داوە. هەر لەو هەڵمەتەدا هێزەكانمان توانیان دەست بەسەر 30 مسقاڵ زێر و لاپتۆَێك دابگرنكە لە ماڵیك دزرابوون.
تۆمەتبارەکان، دوای دەستگیركردنیان رەوانەی دادگا كران."
