وەزارەتی ئەوقاف: مامۆستایانی ئاینی به‌بێ پسوڵه‌ی پشكنینی خوێن پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و ماره‌بڕینی شه‌رعی ئه‌نجام نادەن

وەزارەتی ئەوقاف: مامۆستایانی ئاینی به‌بێ پسوڵه‌ی پشكنینی خوێن پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و ماره‌بڕینی شه‌رعی ئه‌نجام نادەن
14ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لەوکەسانە دەکات کە پڕۆسەی هاوسەرگیری لای مامۆستای ئاینی ئەنجام دەدەن، پێش پڕۆسەکە پشکنیکی خوێن بۆ مامۆستای ئاینی ببەن، ئەوکات مامۆستاکە مارەیان دەکات.


بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەریوان نەقشبەندی، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: \"ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف، هەموو ئەو کوڕ و کچە بەڕێزانە ئاگادار دەکەینەوە کە بەنیازی هاوسەرگیرین، پێش ئەوەی بڕۆن بۆ لای مامۆستای ئاینی بۆ مارەبڕینی شەرعی، سەردانی نەخۆشخانە بکەن و پشکنینی خوێن و دروستی هاوسەرگیری لەڕووی پزیشکیەوە لەگەڵ خۆیان بۆ مامۆستای ئاینی ببەن \"".

مەریوان نەقشبەندی، گوتی: \"" مامۆستایانی ئاینی به‌بێ پسوڵه‌ی پشكنینی خوێن، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و ماره‌بڕینی شه‌رعی ئه‌نجام نادەن\"".

شایەنی باسە، پێشتریش کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی چەندین جار ئەم داوایەی ئاراستەی کچان و کوڕانی هەرێمی کوردستان کردووە."
Top