سه‌رۆكی كوردستان داستانی هه‌ندرێن و قاره‌مانه‌كانی یاد ده‌كاته‌وه
له 12ی ئایاری ساڵی 1966دا پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنێكی پڕشكۆی بەرامبه‌ر هێزی پڕچه‌كی زه‌مینی و ئاسمانیی دوژمن له حه‌وزی رواندوز تۆمار كرد. داستانی هندرێن بارودۆخی سیاسی و سوپایی سه‌راوژێر كرد‌و، پیلانێكی مەترسیداری دوژمنی دژ به كوردستان شكست پێ هێنا. ئه‌و شه‌ڕه سه‌خته ده رۆژییه، نموونه‌یه‌كی كه‌موێنه‌ی هاوكاری و یەكڕیزیی لایەنە شۆڕشگێڕەكانى پێشان دا.
