حكومەتی عێراق: نابێت چەكدارانی پەكەكە بێنە عێراقەوە
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی حوڕیەتی توركیا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بڵاوكراوەیەكی فەرمیدا، رایگەیاندووە كە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە \"قبوڵی ناكەن ئەو گروپە چەكدارە بێنە نێو خاكی وڵاتەكە\"".
ئەو بڵاوکراوەیە كە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی درەوەی عێراق بڵاوكراوەتەوە، تیایدا هاتووە ئەو كارە \""بەزاندنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراقە\"".
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە كە وتەبێژی پەكەكە ئاشكرای كردووە كە ئەو چەكدارانەی لە توركیاوە كشاونەتەوە هێشتا نەگەیشتوونەتە نێو خاكی عێراق.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە نزیكەی 200 چەكداری پەكەكە گەیشتوونەتە كامپی زاپ لە ناوچەكانی سەر سنووری هەرێمی كوردستان."
