سلێمانی..شەش کەس بە تۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر سزادران
رزگار حەمە رەحیم لێپسراوی ئاسایش سلێمانی بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دوای ئەوەی شەش کەس بەتۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران, لەکاتی دەستگیرکردنەکەیاندا بڕێک مادەی ھۆشبەر یان پێگیرا، لێکۆڵینەوەیان تەواو بوو, ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی سلێمانی کرا.
وتیشی: دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەپێی مادەی ١٤ی ھۆشبەر, ئەو تاوانبارانەی سزادا, کە شەش مانگی تێدایە تا دوو ساڵ و بە بڕێک پارە غەرامەکران.
