323 شوقە لە قەزای سۆران بۆ كەمدەرامەت و كرێچیەكان دروست دەكرێن

323 شوقە لە قەزای سۆران بۆ كەمدەرامەت و كرێچیەكان دروست دەكرێن
12ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی بایەخدان بە كرێچیە كەمدەرامەتەكان لە سۆران 143 شوقە لە تەواوبوون دان و وابڕیاریشە 180 شوقەی تر دروست بكرێن. كرمانج عزەت قائیمقامی قەزای سۆران بە kdp.infoراگەیاند: \"لە ساڵی 2012 سەد و چل و سێ شوقە لە سۆران بۆ كەمدەرامەتان دەرچوون ئێمەش بەهەماهەنگی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران زەوی گونجاومان لە نزیك بادلیان بۆ تەرخانكرد و ئێستە لە سەدا پەنجای شوقەكان تەواوكراوە و لەوانەیە لە ماوەی ئەمساڵدا تەواوبكرێن. هەروەها قائیمقامی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: بۆ ئەمساڵ 180 شوقەی تر لە سۆران بۆ كەم دەرامەتەكان دروست دەكرێن. ئەم شوقانە بە رێنمایی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن و ئەو هاووڵاتیانەی لە وەرگرتنی زەوی سودمەندبوونە نایانگرێتەوە و ئەوانەی خانوویان هەیە دواتر دەیفرۆشن بە مەبەستی وەرگرتنی ئەم شوقانە ئەوانیش ناگرێتەوە، بەڵكو تەنیا ئەوانەی كرێچین و كەمدەرامەتن ئەوان دەتوانن لە وەرگرتنی ئەم شوقانە سودمەندبن. جێی باسە قەزای سۆران دوای ساڵی هەشتایەكان دروست بووەو ئێستە لە گەڵ شارەدێی دیانا یەكیان گرتووە و تێكڕا ژمارەی دانیشتوانی لە 135 هەزار خێزان پترە."
Top