پێشبینی دەکرێ شەپۆڵێکی دیکەی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە

پێشبینی دەکرێ شەپۆڵێکی دیکەی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە
11ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەک لەبەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، پێشبینی دەکرێت لە سبەی رۆژی یەکشەمە شەپۆڵێکی باران بارین ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و تاکۆتایی ئەم ھەفتەیەش بەردەوام بێت.

ئەوسەرچاوەیە بە kdp.infoراگەیاند: بە ھۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک کە لە دورگەی عەرەبیەوە روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی باران بارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و تاکۆتای ئەم ھەفتەیەش کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە بەردەوام بێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئێسته‌ پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان 35پلەیە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داھاتوو پلەکانی گەرما بۆ خوار 30پلە دابەزێت.
Top