یەكگرتووی ئیسلامی: ئۆردۆغان پێی گوتین مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی رۆڵی باشیان لە ئاشتەواوی توركیا گێڕاوە

یەكگرتووی ئیسلامی: ئۆردۆغان پێی گوتین مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی رۆڵی باشیان لە ئاشتەواوی توركیا گێڕاوە
11ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا ئەوە دەخاتەڕوو كە چاویان بە بەرپرسانی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كەوتووە ئاماژە بەوەشدەكات لە توركیا رۆڵی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بەگرنگەوە باسكراوە.

خەلیل ئیبراهیم \"سەیدا خەلیل\"" بەپرسی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی لە چاوپێكەوتنێكدا لە گەڵ رۆژنامەی باس ئاماژە بەوە دەكات كە سەرۆك وەزیرانی توركیا بەگرنگەوە باسی رۆڵی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد لە پرۆسەی ئاشتی كە ئێستە لە توركیا هەیە، گوتیشی : چاومان بە بەرپرسانی توركیا و پارتی كرێكاران كەوت و كۆمەڵێك گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە كراوە.
"
Top