باخچه‌یه‌كی ساوایان له سلێمانی داخرا
قایمقامیه‌تی سلێمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند باخچه‌ی ساوایانی پاندا له ناو گوندی ئه‌ڵمانی له شاری سلێمانی، به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌ت و پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، داخراوه.
گۆنا سه‌ردار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دایه‌نگه و باخچه‌ی ساوایان له قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند ئه‌و باخچه‌یه چه‌ند ساڵه دامه‌زراوه و كار ده‌كات به‌ڵام هه‌تا ئێستا مۆڵه‌تی كاركردنی نه‌بووه.
گوتیشی هه‌تا ئێستا چه‌ند جاری دیكه لیژنه‌كانی چاودێری، هۆشدارییان داوه‌ته باخچه‌كه به‌ڵام پابه‌ند نه‌بووه و به بڕیاری قایمقامییه‌ت، تا وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت و جێبه‌جێ كردنی مه‌رجه‌كان، مافی كار كردنی نابێت.
