رانیه‌.. 22 رۆژنامه‌نووس و میدیاكارى ئافره‌ت خه‌لاَت ده‌كرێ

رانیه‌.. 22 رۆژنامه‌نووس و میدیاكارى ئافره‌ت خه‌لاَت ده‌كرێ
8ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له‌رِێورِه‌سمێكدا له‌ ژوورى راگه‌یاندنى ئیداره‌ى راپه‌رِین له‌شارى رانیه‌، عه‌بدولحه‌مید عه‌بدوڵلاَ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى راپه‌رِین 22 رۆژنامه‌نووس و میدیاكارى ئافره‌تى خه‌لاَت كرد وه‌ك رێزلێنان له‌ هه‌وڵ و ماندووبوونیان له‌كارو پیشه‌ى راگه‌یاندندا.

عومه‌ر حاجى به‌رپرسى راگه‌یاندنى ئیداره‌ى راپه‌رِین رایگه‌یاند: مه‌به‌ستمان بوو بۆ رِێزگرتن له‌ هه‌وڵ و ماندووبوون و بوێریان ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانى ئافره‌تى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ خه‌ڵات بكرێن.
Top