ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی گرفتیان له چاویان بۆ دروست بووه‌و تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن
ئه‌مرِۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای ره‌وانه‌كردنی نمونه‌ی ده‌رزی ئه‌ڤاستین بۆ وڵاتی به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی پشكین كه به‌و هۆیه‌وه 30 هاووڵاتی دووچاری گرفتی چاو و بینین ببوون، ئێستا ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ده‌رزیه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رخستنی راستی زیاتریش لیژنه‌یه‌كی زانستی پێده‌هێنین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوایه به هۆی به كارهێنانی ئه‌و ده‌رزییه دووچاری گرفتی چاو بوونه تا ئێستا به ته‌واوی چاك نه‌بوونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن.
وه‌زیری ته‌ندروستی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشدا گوتی: له ماوه‌ى رابردوودا زیاتر له 838 تۆن ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو و خراپ له ناوبراوان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 164 عیاده‌ى لاكۆڵان داخراون كه مه‌رجى ته‌ندروستیان تێیدا نه‌بووه، 6 لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به ده‌رمان دروست كراون، هه‌ر به هۆى سه‌رپێچى كردنى رێنمایه‌كانه‌وه 18 كۆگاى ده‌رمان داخراون له‌گه‌ڵ 4 كۆمپانیاى ده‌رمان، هه‌روه‌ها له ماوه‌ى رابردوودا 10 كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى دراون به دادگا له‌گه‌ڵ 5 كۆگاى ده‌رمان، هه‌روه‌ها 7 داوای یاساییش له‌سه‌ر 7 كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى تۆمار كراوه.
