باران زیانی گه‌وره‌ی له‌ گه‌ڕه‌كه‌ نوێیەكانی سلێمانی دا

باران زیانی گه‌وره‌ی له‌ گه‌ڕه‌كه‌ نوێیەكانی سلێمانی دا
8ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- سه‌عات 4 ی ئێوارە بەهۆی ئەو باران بارینە بەخوڕه‌ی شاری سلێمانی گرتەوە، لەگەڵیشدا تەرزە دەباری، لافاو لە چەند شەقام و گەڕەكێكی ناو شاری سلێمانیدا رووی دا و بەهۆی ئەو لافاوه‌شەوە زیانێكی مادی زۆر بەر بەشێك لەو گەڕەك وشەقام و ماڵانە كەوت، كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ گەڕەكە تازە دروستبووەكاندا.
هۆكاری دروستبوونی ئەو لافاو و كۆبوونەوەی ئاوەش زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كه‌ تا ئێَسته‌ش لە هه‌ندێك له‌ گەڕەكە تازەكاندا لە شاری سلێمانی ئاوەڕۆ و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیان بۆ نەكراوە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی هاووڵاتییان.
Top