له دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌ماندا یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌موار كرایه‌وه
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و سه‌عد خالد وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه‌سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له‌دوو خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیازی یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای ماف‌و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی دووه‌م‌و كۆتاییش بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای پاراستنی ته‌ندروستیی ده‌روونی له‌هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنی دوێنێدا ماده‌ی پێنجه‌یه‌می یاساكه كه‌پێشنیازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی كرابو‌و و تایبه‌ت بوو به‌پێدانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یاخود پارچه زه‌وی‌و بڕینه‌وه‌ی مووچه بۆ وارس‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان و هاوكاریكردنی مناڵه‌كانیان بۆ خوێندن له‌زانكۆ تایبه‌ته‌كان، له‌لایه‌ن وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕی له‌باره‌وه كرا‌و له‌ئه‌نجامدا چه‌ندین سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیاز خرانه‌ڕوو، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه دواداڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كه به‌ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازه‌كان، خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌كانی (6و 7و 8و 9و10)ه‌ش كه‌ماده‌ی پرۆتۆكۆلین‌و تایبه‌ت بوون به‌پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان به‌ده‌ركردنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و كارنه‌كردن به‌هه‌ر ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك كه‌ناكۆك بێ له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و پێویستیی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار‌و كاركردن به‌یاساكه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیی وه‌قایعی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه په‌سندكران.
پاشان كۆی هه‌مواری پڕۆژه یاساكه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان په‌سندكران، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشیشی له‌ماندووبوونی په‌رله‌مانتاران‌و لیژنه‌ی هاوبه‌ش‌و وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌و رایگه‌یاند: \"خۆشحاڵین‌و شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه‌له‌په‌رله‌مان توانیمان ئه‌م یاسایه به‌كۆی ده‌نگ په‌سند بكه‌ین هیوادارین توانیبێتمان كه‌به‌شێك له‌مه‌ینه‌تییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌م سه‌ربڵندانه كه‌م بكه‌ینه‌وه\"".
پاشان ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان به‌ناوی خۆی‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه زۆر سوپاسی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان‌و په‌رله‌مانتاران‌و لیژنه‌ی هاوبه‌شی كرد بۆ ئه‌و رۆل‌و ماندووبوونه‌یان له‌ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه‌و هیوای خواست كه‌خزمه‌تێكی زیاتر به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان بكات.
دواتر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشوویه‌كی نیو سه‌عاتی راگه‌یاند بۆ درێژه‌دان به‌خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه كه‌بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای پاراستنی ته‌ندروستیی ده‌روونی له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دوای پشووه‌كه به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌دانیشتنه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد، دانیشتنه‌كه‌ی بۆ سبه‌ی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ دواخست."
