سەرۆكی كوردستان: پێویستە ڕیزەكانمان یەكخەین بۆئە‌وه‌ی له‌‌م دۆخه‌‌ی كه‌ ناوچەكە پێیدا تێده‌په‌ڕێت زۆرترین دەستكەوت مسۆگەر بكەین

سەرۆكی كوردستان: پێویستە ڕیزەكانمان یەكخەین بۆئە‌وه‌ی له‌‌م دۆخه‌‌ی كه‌ ناوچەكە پێیدا تێده‌په‌ڕێت زۆرترین دەستكەوت مسۆگەر بكەین
7ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- بەڕێز مەسعود بارزانی، سەرۆكی كوردستان بەبۆنەی 25 ساڵەی دامەزراندنی بەرەی كوردستانی پەیامێكی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاو كردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەرەی كوردستانی ئەزموونێكی سەركەوتووی یەكڕیزیی هێزە سیاسییە كوردستانییەكان بوو. له‌ یادی 25 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانیدا به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ئارادان، پێویستە هەموومان لە ئاست بەرپرسیارێتیی مێژوویی دابین و ڕیزەكانمان یەكخەین بۆئە‌وه‌ی له‌‌م دۆخه‌‌ی كه‌ ناوچەكە پێیدا تێده‌په‌ڕێت بتوانین زۆرترین دەستكەوت بۆ گەلەكەمان مسۆگەر بكەین.
Top