دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی 56 خێزانی ئاوارەی كامپی دۆمێز ده‌كات
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌مڕۆ 6/5/2013 له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانیدا هاوكاری گه‌یانده 56 خێزانی ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان كه چه‌ند رۆژێكه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له كامپی دۆمێز نیشته‌جێبوونه.
یارمه‌تیه‌كانیش چه‌ندین پێداویستی رۆژانه‌ی وه‌كو ئازوقه له‌وانه (برنج، شه‌كر، زه‌یت، فاسۆلیا، دۆشاوی ته‌ماته، گۆشتی له قوتونرا، ساوار) له‌خۆگرتووه و جگه له‌مانه‌ش، پێخه‌ف و به‌تانی و جلوبه‌رگیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراون.
