نێچيرڤان بارزانى: بنه‌ماى هه‌ر حكوومهتدارييهكى سه‌ركه‌وتوو؛ ياساى ڕێكوپيكه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شوورا پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركه‌كانى ئه‌نجومه‌نى شوورا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر كه‌موكوڕى و كێشه‌كان و چه‌ندين تێبينى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كان و چۆنيهتيى باشتركردنيان، پێشكه‌ش كرد.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران باسى له گرنگيى كار و ئه‌ركه‌كانى ئه‌نجومه‌نى شوورا و پێويستيى گه‌وره‌ى حكوومه‌ت به هه‌بوونى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و خزمه‌ته‌كانى كرد و ڕێز و پێزانينى حكوومه‌تى بۆ ئه‌رك و ماندووبوون و كاره‌كانى ئه‌نجومه‌كه ده‌ربڕى.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتن و قۆناغه‌ى كه ئێستا هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا پێى گه‌يشتووه، پێويست به‌وه ده‌كات ياساكانى هه‌رێمى كوردستان پێداچوونه‌وه‌يان بۆ بكرێت و به شێوه‌ك بن كه له‌گه‌ڵ پێگه و قۆناغ و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بگونجێن.
سه‌رۆك وه‌زيران جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ ياساكانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى پته‌و و ڕێك‌وپێك و به پێى پێدوايستييه‌كانى سه‌رده‌م دابڕێژرێن، چونكه بنه‌ماى هه‌ر حكوومه‌تدارى و به‌ڕێوه‌بردنێكى سه‌ركه‌وتوو، هه‌بوونى ياساى ڕێك‌وپێك و گونجاوه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و قۆناغه تازه‌كاندا به شێوه‌يه‌ك كه داهاتوو و پێشكه‌وتنه‌كانى ئايندهشى تيادا ڕه‌چاو كرابێت. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند: بۆ پێداچوونه‌وه به ياساكاندا ده‌توانرێ سوود له پسپۆڕانى بيانى و ده‌ره‌كيش وه‌ربگيرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ليژنه‌يه‌كى تايبه‌تمه‌ندى پسپۆڕ پێك بێت و سه‌ره‌تا له‌و ياسايانهوه ده‌ست پێ بكات كه بۆ هه‌رێمى كوردستان پێويستيى ههنووكهيين و گرنگن.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌نجومه‌نى شوورا به تايبه‌تى له بوارى ڕێكوپێككردنى سيسته‌مى پله‌دارى و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى كارمه‌نده حكوومييهكاندا ده‌توانێ ڕۆڵێكى باش بگێڕێت و يارمه‌تييه‌كى زۆرى حكوومه‌ت بدات بۆ باشتركردنى ئه‌و سيسته‌مه به شيوهيهك كه يه‌كسانى و دادپهروهرييهكى ته‌واو له‌و بواره‌دا په‌يڕه‌و بكرێت.
له كۆتايى ديدارهكهدا بڕيار درا ئه‌م كۆبوونه‌وه به شێوه‌يه‌كى ده‌ورى له نێوان سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران و ئه‌نجومه‌نى شوورادا ساز بكرێن.
