حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بڕيار و ڕاسپاره‌كانيدا ده‌چێته‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانى هه‌فته‌ى ڕابردووى خۆى و شاندى ياوه‌رى بۆ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و گوتى: سه‌ردانى ئێمه بۆ به‌غدا له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه كوردستانييه‌كان بوو، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدرال و لايه‌نه سياسييه عێراقييه‌كان كۆ بووينه‌وه و پێمان ڕاگه‌ياندن بۆ ئه‌وه هاتووين كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين و هه‌ميشه هه‌وڵمان داوه سوود له هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه ببينين. ئينجا تيشكى سه‌ر يه‌كه‌يه‌كه‌ى خاڵه‌كانى ئه‌و ڕێككه‌وتنه حه‌وت خاڵييه‌ى له نێوان هه‌ردوولادا ئيمزا كرا و ڕايگه‌ياند: \"چاوه‌ڕێ ناكه‌ين هه‌موو كێشه‌كان له شه‌و و ڕۆژێكدا و به سه‌ردانێك چاره‌سه‌ر بكرێن\"".
سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه له به‌غدا به سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدرال و لايه‌نه سياسييه عێراقييه‌كانى ڕاگه‌ياندووه: ئێمه عێراقى نوێمان پێكه‌وه له‌سه‌ر هه‌رسێ پره‌نسيپى هاوبه‌شى، سازان و هاوسه‌نگى دامه‌زراندووه و ده‌بێ به ڕاستى هاوبه‌ش بين له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى ووڵاتدا. نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه گرنگه هه‌موو لايه‌ك بزانن كه ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته سه‌ر شانى ئێمه وه‌ك هه‌رێمى كوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ديالۆگ، ئێمه ئاماده‌ين و هه‌وڵ ده‌ده‌ين كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين و ئارامى و هێوربوونه‌وه هه‌بێت. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه بۆ به‌داواداچوون و جێبه‌جێكردنى خاڵه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كه؛ ليژنه‌ى تايبه‌ت داده‌مه‌زرێن و ميكانيزمى گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه داده‌نێن. پاشان ده‌قى ڕێككه‌وتنه‌كه له لايه‌ن عيماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌يزانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران خوێندرايه‌وه.
ئينجا به پێى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌كه، په‌يڕه‌وى شاره پيشه‌سازييه‌كان كه له لايه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى و پيشه‌سازييه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن كرا بوو؛ خرايه به‌ر باس و دواى خستنه‌ڕووى چه‌ند تێبينييه‌ك له لايه‌ن وه‌زيرانه‌وه، په‌يڕه‌وه‌كه په‌سند كرا. دواى ئه‌وه پڕۆژه ياساى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و بڕيار درا چه‌ند خاڵ و بڕگه‌يه‌كى پڕۆژه ياساكه هه‌موار بكرێته‌وه، ئينجا په‌سه‌ند بكرێت. له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا بڕيار درا پێداچوونه‌وه به به‌رنامه و پرۆگرامى خوێندنى ئيسلامى له زانكۆ و قوتابخانه ئيسلامييه حكوومى و ئه‌هلييه‌كاندا بكرێته‌وه و چه‌ند ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ ئه مه‌به‌سته پێك بهێنرێن.
له كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بڕيارى دا كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران تايبه‌ت بێت به پێداچوونه‌وه به بڕيار و ڕاسپارده‌كانى ڕابردووى يه‌ك ساڵى ته‌مه‌نى كابينه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان؛ به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كان و ده‌ستنيشانكردنى خاڵه ئه‌رينى و نه‌رێنييه‌كانى يه‌ك ساڵى ڕابردووى حكوومه‌ت.
"
