له گه‌رمیانیش هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ده‌ستی پێكرد
فه‌ره‌یدون ئیسماعیل لێپرسراوى ڤاكسینى ته‌ندروستى گشتى گه‌رمیان راگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، قۆناغی دووه‌مى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتانى منداڵانه دژ به نه‌خۆشی ئیفلیج و له رێگه‌ى پێكوتى نه‌خۆشیه‌كه به منداڵان ده‌درێت،هه‌ڵمه‌ته‌كه هه‌موو منداڵێكى خوار ته‌مه‌نى پێنج ساڵان ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر پێشتر كوترا بن یاخود نه‌كوترا بن.
روونیشیكرده‌وه: له گه‌رمیان 54 تیمیان له‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌كان پێكهێناوه‌و به كۆڵان و گه‌رِه‌كه‌كاندا ده‌گه‌رِێن بۆ كوتانى منداڵان و له‌لایه‌ن 10 ده كه‌سه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێن و تیمی جێگریشیان له مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستیه‌كان داناوه.
