6ی ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- له سه‌ر بانگهیشتی فه‌رمی پارتی گه‌لی سۆشیالیستی دانیمارك، هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و هه‌ڤاڵانی ناوجه‌ی دانیمارك، به‌شدارییان له كۆنگره‌ی ساڵانی پارتی گه‌لی سۆشیالیستی دانیمارك كرد كه له رۆژانی 4 و 5 و رۆژانی دواتر بهرِێوه ده‌چێت. له‌م كۆنگره‌یه‌دا كه نزیكه‌ی ٧٠٠ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن، پارتی گه‌لی سۆشیالیستی دانیمارك، به سیاسه‌ت و هه‌لوێست و بۆچوونه‌كانی خۆی و به‌رنامه‌ی حوكمرِانیدا ده‌چێته‌وه. شایه‌نی باسه پارتی گه‌لی سۆشیالیستی دانیمارك، له ناو كابینه‌ی ئێستای حكوومه‌تی دانیماركی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جه‌ندین پۆستی دیكه‌ی حكومییان ههه.
هێمن هه‌ورامی به ناوی سه‌ركردایه‌تی پارتی پیرۆزبایی گه‌رمی ئاراسته‌ی سهركردیاتی پارتی گه‌لی سۆشیالیستی دانیمارك كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كۆنگره‌كه‌یان و هه‌لبژاردنه‌كانی ئاینده بۆ خواستن.