دەمیرتاش: پێویستە لەھەفتەی ئایندە چەند دیدارێک لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەرێوەبچێت

دەمیرتاش: پێویستە لەھەفتەی ئایندە چەند دیدارێک لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەرێوەبچێت
5ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی میللییەت ی تورکی، سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی‌و دیموکراسی رایدەگەیەنێت بۆ بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆکانی ئاشتی لەتورکیادا پێویستە لەھەفتەی ئایندەوە چەند دیدارێک لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لەئیمراڵی بەرێوەبچێت.
دەمیرتاش داوایکرد کەوەفدێکی پەکەکە و بەدەپە و وەفدێکی لیژنەی روناکبیران سەردانی ئیمڕاڵی بکەن.
سەبارەت بەمافی کورد بۆ بەرێوەبردنی خۆی لەباکوری کوردستان، دەمیرتاش رایگەیاند ئەومەسەلەیە پەیوەندی بەمەرجی پەکەکەوە نیە بۆ پاشەکشەکردن و ئەو مەسەلەیەش مافێکی رەوای گەلی کوردە بەڵام بەمانای دابەشکردنی تورکیا نیە.
Top