به‌م نزیكانه‌ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌ولێر كۆ ده‌بنه‌وه‌

به‌م نزیكانه‌ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ هه‌ولێر كۆ ده‌بنه‌وه‌
5ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان فه‌لاح مسته‌فا ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعوود بارزانی و سه‌رۆكوه‌یزرانی عێراق نوری مالیكیدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

فه‌لاح مسته‌فا)به‌ هه‌ولێرـی ڕاگه‌یاند لە چوارچێوەی ئەو هەوڵدانەدا بۆ كۆتاییهێنان بە تەنگژەكان بڕیار درا كە سەرۆك وەزیرانی عێراق بگاتە هەولێر و كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بە ئامادەبوونی هەموو لایەنەكان ئەنجام بدات، هاوكات لە نزیكەوە لە گەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان مسعوود بارزانی بدوێت، ئەمەش دەبێتە مایەی زیاتر لەیەكترگەیشتن و بڕیاردانی هاوبەش بۆ كاری ئایندە، چونكە دەبێ هەموو لایەك بەو ڕۆحییەتە كار بكات كە دەریبخەین، كە دەمانەوێت بەپێی دەستوور بنەمایەكی نوێ بۆ عێراق بنیاد بنێین، بە تایبەتی لەم هەلومەرجەدا كە تەواوی ناوچەكە لە گۆڕانكاریی بەردەوامدایە.

له‌باره‌ی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یشیه‌وه‌ گوتی بڕیار وایە كۆبوونەوەی هاوبەشی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت كە نزیكە، بەڵام ڕۆژێكی دیاریكراو دەستنیشان نەكراوە بۆ ئەو مەبەستە
Top