كارەبای نیشتیمانی دەگەیەنرێتە شەش گوندی گەرمیان
لێپرسراوی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، سیامەند محەممەد، ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ گەیاندنی وزەی كارەبا بۆ سەرجەم شارو شارۆچكەو گوندەكان و نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی كارەبا، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی ساڵی 2011 ی گوندە زیان لێكەوتووەكان و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، بەبڕی یەك ملیار و 37 ملیۆن دینار، تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە چەند گوندێكی سەر بە ناحیەی شێخ تەویل.
سیامەند محەممەد، گوتی: ئەو گوندانەی ناحیەی شێخ تەویل كە كارەبایان بۆ ڕادەكێشرێت، لە گوندەكانی \"ئیمام محمد، تاڵەوەن، تازەدێ، دارەوەن ،توركەی شاتری، مراوا\"" پێکهاتوونە\"".
ناوبراو هەروەها گوتی: لە چوارچێوەی هەوڵەكاندا بۆ خزمەتكردن بە گوندەكان، بەرێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای گەرمیان تۆری كارەبای گوندەكانی \""بەرلووت، عیسایی، تازەدێ \"" نۆژەن دەكاتەوە كە ماوەی پرۆژەكە 200 رۆژە و لە ئێستاشدا ئەم پرۆژەیە 80% ی كارەكانی تەواو بووە.
لێپرسراوی راگەیاندنی كارەبای گەرمیان، گوتی: ئێستا زۆربەی گوندە دوورە دەستەكانی سەربە ئیدارەی گەرمیان، كارەبای نیشتیمانیان پێگەیشتووە."
