ئەنجومەنی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم كۆبوونەوەی ئەنجامدا

ئەنجومەنی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم كۆبوونەوەی ئەنجامدا
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ 5-5-2013 لە دیوانی دەستەی ژینگە ،بە سەرۆكایەتی سەمەد محەمەد سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی (14) وەزارەت،ئەنجومەنی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگە كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.


لە سەرەتایی كۆبوونەوەكە دا سەمەد محەمەد تیشكی خستە سەر ژینگەی هەرێمی كوردستان و رەوشی ژینگەی بۆ ئامادەبووان خستەروو،هەروەك جەختی لە سەر ئەوە كردەوە كە لە سەر هەموولایەك پێویستە زیاتر بایەخ بە ژینگە بدەن لە پێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان.


لە بەشێكی تردا كۆبوونەوە تیشكی خستەر سەر بری ئەو پارانەی كە لە كرێی كەشف و رسوماتی ژینگەیی لە كۆمپانیا و شوێنە گشتی و تایبەتیەكان وەردەگیرێت،تاكو بە ڕەزامەندی ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا و بە پێی رێنماییەكان ئەو داهاتانە لە بواری گەشەپێدانی ژینگەیی خەرج بكرێـت.


پاشان لە بارەی سندوقی ژینگەییەوە ،ئامادەبووان گفتوگۆیان كرد و چۆنیەتی خەرج كردنی ئەو داهاتەی كە تیایدایە روونكرایەوە و ئاماژە بە سەرچاوەی داهاتەكەی كرا،ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای ژینگە هاوڕا بوون لە سەر ئەوەی كە سندوقی ژینگەیی زیاتر كاراتر بكرێت لە پێناو خزمەتكردنی ژینگە و كۆمەڵگە.


ئەنجومەنی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم پێك دێت لە نوێنەرانی 14 وەزرارەت و بەرێوەبەری فەرمانگەكانی ژینگە،سەرۆكی دەستەی ژینگە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكە دەكات
Top