شاندێكى پارێزگاى هه‌ولێر سه‌ردانى وڵاتی رۆمانیا ده‌كات
له‌و سه‌ردانه فه‌رمییه‌دا و له میانه‌ى دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و جێگر‌و به‌رپرسانى داموده‌زگاكانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزارى و وه‌به‌رهێنان و ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى ئه‌وشاره، تاوتوێى چه‌ندین پرسى هاوبه‌شى نێوان هه‌ر دوولا كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر بره‌ودانى پترى په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرایه‌وه، به‌تایبه‌تیش له بوارى گه‌شتوگوزارو ده‌ستپێكردنى گه‌شتى ئاسمانى راسته‌وخۆ له نێوان هه‌ولێرو بۆخارست و كاركردن بۆ پێدانى ڤیزا راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى كونسوڵگه‌رى رۆمانیا له‌هه‌ولێرى پایته‌خت و به‌شداربوونى كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌و وڵاته له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانى هه‌ولێرى پایته‌خت .
شانده‌كه سه‌ردانى چه‌ندین كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه‌ى فه‌رمى و كه‌رتى تایبه‌تیان كرد بۆ ئاشنابوون به سیسته‌م و كوالیتى و پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیاى بیناسازى و رێگه‌وبان و خزمه‌تگوزاریه‌كانى گه‌شتوگوزارو شاره‌وانى له‌و وڵاته.
