نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
له ديدارێكدا كه ژماره‌يه‌ك له نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و ڕۆشنبيران ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌وپه‌ڕى خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى مامۆستا بهشيكچى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و زۆر به گه‌رمى به‌خێرهاتنى كرد. هه‌روه‌ها سوپاسى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى كرد بۆ داوه‌تكردنى مامۆستا بهشكچى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى ديدار و بينينيان له هه‌ولێر.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ڕاسته يه‌كه‌مين جاره له نزيكه‌وه مامۆستا بهشيكچى ده‌بينێ، به‌ڵام له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه و له ڕێگه‌ى نووسين و پهرتووكهكانيهوه؛ ئه‌و ده‌ناسێ و ئاشنايهتيى ته‌واوى له‌گه‌ڵ بير و بۆچوون و ڕوانين و بڕواكانى له‌مه‌ڕ مافپهروهرى و مرۆڤدۆستى و كوردپهروهريى ئه‌ودا هه‌يه و گوتى: \"گه‌لى كورد شانازى به دۆستى وه‌ك ئه‌و و خه‌بات و تێكۆشانى ئه‌و له‌پێناو مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كورددا ده‌كات و ڕێز و پێزانينێكى گه‌وره‌ى لاى گه‌لى كورد هه‌يه\"".
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى نيشان دا به‌وه‌ى كه قه‌ده‌غه‌ى سه‌فه‌ركردن له‌سه‌ر مامۆستا بهشيكچى و قه‌ده‌غه‌ى چاپ و بڵاوكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌رتووكه‌كانى هه‌ڵگيراوه و يه‌كه‌مين سهفهريشى دواى ئه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان بووه، هيوايشى خواست كه هه‌موو په‌رتووكه‌كانى دووباره به كواليتيه‌كى زۆر به‌رز به هه‌ردوو زمانى توركى و كوردى چاپ و بڵاو بكرێنه‌وه.
لاى خۆيه‌وه مامۆستا ئيسماعيل بهشيكچى خۆشحاڵيى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران ده‌ربڕى و سوپاسى ڕێكخراوى خێرخوازيى بارزانى كرد بۆ داوهتكرنى بۆ هه‌رێمى كوردستان. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه له سه‌ردانى هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌ى بارزاندا؛ پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى بينيوه و پرسى كورد له به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌رده‌وامدايه و ڕووى له پێشكه‌وتن به‌ره‌وپێشچوونى زياتريشه. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه پرسى كورد له توركياش هه‌نگاوى به‌ره‌و پێشه‌وه ناوه، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو مافه‌كانى كورد بناسرێن و ده‌سكه‌وتى ڕاسته‌قينه بۆ كورد له توركيا بێته دى. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك په‌رتووكى به ديارى پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زيران كرد.
له كۆتايى ديدارهكهدا نێچيرڤان بارزانى ڕايگه‌ياند لقێكى فۆندى مامۆستا بهشيكچى به‌ناوى خۆى له هه‌ولێر بنيات ده‌نێن، كه هه‌موو به‌رهه‌م و نووسين و كتێبه‌كانى به هه‌ردوو زمانى كوردى و توركى له خۆ بگرێت و ببێته ناوه‌ندێك بۆ ئاشناكردنى زياترى گه‌لى تورك به گه‌لى كورد و هيواى خواست مامۆستا بهشيكچى بتوانێ دواى ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه؛ بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمى كوردستان و خۆى پڕۆژه‌كه بكاته‌وه.
"
