به بۆنه‌ی یادی 24 ساڵه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه، په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ پارتی برایه‌تی توركمان
برایان له مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و گشت ئه‌ندامانی پارتی برایه‌تی توركمان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی دامه‌زراندنی پارتی برایه‌تی توركمانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه و به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتیمانه‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م یاده به‌رز و بهرِێز راده‌گرین و هیواردارین پارتی برایه‌تی توركمان هه‌میشه له گه‌شه‌سه‌ندندا بێت و كاروانی خه‌بات و كۆششی له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانج و مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی توركماندا به‌رده‌وام بێت.
نه‌ته‌وه‌ی توركمان له عێراق و له هه‌رێمی كوردستاندا پێكهاته‌یه‌كی گرنگه و به دابین كردنی مافه‌كانی له بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و كولتووریدا، دیموكراسی سه‌قامگیرتر و پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردن بره‌وی زیاتر ده‌بێ.
له هه‌رێمی كوردستاندا گه‌لی توركمان شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆی له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و له داموده‌زگا سه‌روه‌رییه‌كاندا كردۆته‌وه و كۆڵه‌گه‌یه‌كی پته‌وی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییه، بۆیه بایه‌خ پێدانی زیاتر به دوا ره‌واكانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌ركێكی نیشتمانی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
نه‌ته‌وه‌ی توركمان له‌سه‌رده‌ستی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، دووچاری چه‌وسانه‌وه و راگواستن و له‌ناوبردنی ناسنامه بۆته‌وه، ئێستایش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌گشتی و له ناو كه‌ركووكدا به‌تایبه‌تی رووبهرِووی تیرۆر و په‌لاماری گروپه چه‌كداره شۆفێنی و توندرِهوهكان بۆته‌وه. ئێمه‌یش برِوامان به‌وه‌یه كه به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و گهرِانهوهی هه‌موو ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كێشه و گرفته‌كانی توركمان چاره‌سه‌ر ده‌بن و ده‌توانن به ئاشتی و له شوێنی شایسته‌ی خۆیان له ژیانی سیاسی‌دا له ناو هه‌رێمی كوردستاندا بژین و گه‌شه بكه‌ن.
پارتی برایه‌تی توركمان له‌م باره‌یه‌وه دیدگای له‌گه‌ڵ ئێمه و هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان كۆكه و برِوامان به‌وه‌یه كه خه‌باتی راستگۆیانه‌ی ئه‌و له‌م پێناوه‌دا دێته دی و گه‌لی توركمانیش به ئاواته‌كانی ده‌گات.
دووباره یادی دامه‌زراندنی پارتی برایه‌تی توركمان پیرۆزه.
سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازبن
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
