هیران.. ئافره‌تێك به سووتان گیانی له ده‌ستدا
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ست گه‌یشتووه، له گوندی ئه‌سپینداره له كاتی ئاماده‌كردنی چێشت بوتڵی غاز ده‌ته‌قێ و به‌و هۆیه‌وه ئافره‌تی ماڵه‌كه به ناوی (ر- ح)20 ساڵ به سه‌ختی ده‌ستووتێ، به هۆی زۆری رێژه‌كه‌ی سووتانه‌كه‌ی كه له‌سه‌رووی 90% بووه دوای چه‌ند كاتژمێرێك گیانی له ده‌ستداوه، پۆلیسی ناوچه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه‌و ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ته‌قینی بوتڵه غازه‌كه پهرِاوی كردۆته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
