چه‌ند چالاكیه‌ك له رۆژی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ئه‌نجام درا
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك لیژنه‌ی ته‌ندروستی بو سه‌لامه‌تی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی دهۆك به ناونیشانی
\""فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ شكان\"" سیمنارێكی رێكخست، له‌و سمیناره‌دا ئاماژه به‌چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی ئازاری شكان و ئه‌نجامدانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی كرا تا نه‌خۆشه‌كه ده‌گه‌نرێته نه‌خۆشخانه. له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی زاخۆش له‌لایه‌ن د. شێرزاد سمینارێك به‌ناونیشانی \""فریاگوزاری سه‌ره‌تایی\"" بهرِێوهبردرا، به‌هه‌مان شێوه له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئامێدی سمینارێكی بۆ به‌هدین ئه‌حمد له‌باره‌ی فریاگوزای سه‌ره‌تایی رێكخست، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌چاودیری بهرِێوهبهرایهتی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی دهۆك له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی شێخان سیمینارێكی به‌ناونیشانی \""زیانه‌كانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان\"" ساز كرد، هه‌ر وه‌ك په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی بهردهرهشـیش به‌هه‌ماهه‌نگی به‌شی په‌رستاری سیمینارێكی به ناونیشانی فریاگوزای سه‌ره‌تایی بهرِێوهبرد.
له پارێزگای سلێمانیش ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی یاده‌كه‌یان فه‌رامۆش نه‌كرد، به‌ڵكو به‌رێكخستنی چه‌ندین چالاكی كاریان له پێناو ناساندنی ئه‌و رِۆژهو چۆنێتی پاراستنی ژیانی تاكیان كرد له شوێنی كرا، بۆ ئه‌وه‌ش له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی سلێمانی دوو سیمنار به‌ناونیشانه‌كانی \""چۆنیه‌تی خۆ رزگار كردن له‌كاتی مه‌ترسی ئاگر كه‌وتنه‌وه\""و \""پاك كردنه‌وه و لابردنی چه‌ند كه‌ل و پهلیكی له‌كاركه‌وتوو\"" رِێكخرا، له زانكۆی ههڵبجهـش به‌هاریكاری به‌شی خۆپاراستنی ته‌ندروستی شاره‌زوور چه‌ند سیمینارێك بۆ خویندكارو قوتابیان ساز كرا، سمینارهكانیش به‌ناونیشانه‌كانی دروستی ده‌روونی و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، خۆپاراستن له‌مادده هۆشبه‌ره‌كان و جگه‌ره‌و نێرگه‌له، خۆپاراستن له‌نه‌خۆشی ئایدز)بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه له زانكۆی رِاپهرِین، له‌لایه‌ن بهرِێوهبهرایهتی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده / سكولی زمان سمینارێك بۆ م. ریبوار ئه‌رسلان به ناونیشانی (فریاكوزاری سه‌ره‌تایی) بهرِێوهچوو.
هه‌ر به بۆنه‌ی رۆژی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی جیهانی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێریش چالاكیهكان جۆراو جۆر بوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی هه‌ولێریش چه‌ند چالاكیه‌ك بهرِێوهچوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌په‌یمانگه‌ی پزیشكی هه‌ولێر سیمینارێك بۆ د. هۆشیار ئه‌مین به‌ناونیشانی مه‌ترسیه‌كانی شوێنی كار كردن ساز كرد. هاوكات هه‌ر بۆ رۆژی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له شوێنی كار له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكیـیش چه‌ند پۆسته‌رێك بۆ هۆشیار كردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و قوتابیان بڵاو كرایه‌وه، به‌ئامانجی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له جگه‌ر كێشان و نێرگه‌له، جگه له‌وه‌ش پۆسته‌ره‌كان گوزارشتیان له‌وه ده‌كرد كه چۆن هه‌وڵبدرێت خواردنێكی ته‌ندروست بخۆین و چۆن رِاهینانی وه‌رزشی بكه‌ین له پێناو جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست، به هه‌مان بۆنه‌وه چه‌ند چالاكییه‌كی تر بهرِێوهچوون."
