رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، کار بۆ ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان دابیندەکات
سەرپەرشتیاری وۆرکشۆپەکە سۆزان کەریم بەئاژانسی ههواڵی پەیامنێری راگەیاند:\"دەمانەوێت لە رێگەی ئەم پڕۆژەوە کارو پیشە بۆ ئەوانەی بهرهزامهندی خۆیان له دهرهوه دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکەین.\""
گووتیشی:\""تاکو ئێستا چەندین کارمان بۆ ئەوانە دەستەبەر کردوە و بەردەوامیش دەبین.\""
پڕۆژەی ماگنێت لەلایەن سندوقی ئەوروپی بۆ گەڕاوەکان پاڵپشتی دارایی کراوە و هەوڵی بەهێز کردنی پەیوەندی نێوان رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ و کەرتی تایبەت دەدات لە کوردستان تاکو بەشێوەیەکی باش کار و پیشە بۆ ئەوانەی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات."
