ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پشتیوانی لەسەردانی شاندی كوردی بۆ بەغداد دەكات
سەرچاوەیەکی نزیک لە کونسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگایەند: بەرپرسانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەگەڵ سەركردەی سیاسی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بۆ هاندانی هەنگاوی ئیجابی وەك ئەم هەنگاوە بۆ هێوركردنەوەی كێشە هەنوكەییەكان، لە پەیوەندیی نزیكدا بوون. ئێمە هانی هەموو لایەك دەدەین كەوا وەكو دەرفەتێك بۆ هێنانەكایەی كرداری ئیجابی بە ئاراستەی ئاشتەوایی نیشتیمانی لە كۆبوونەوەی 29ی نیسان بڕوانن كە توانا بەعێراق دەبەخشێت بۆ زاڵبون بەسەر هەڕەشەی تیرۆریزم و بەهێزكردنی دامەزراوە دیموكراسیەكانی ولات و پەرەپێدانی خۆشگوزەرانی بۆ هەموو عێراقیەكان.
