فوئاد حوسێن سمینارێكی له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان وپه‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر پێشكێش كرد
سه‌رۆكی دیوان له سمیناره‌كه‌دا بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان باسكرد و كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به مێژووی سیاسی و خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان پێشكێش كرد و ئاماژه‌ی به چه‌ندین قۆناغی گرنگ له‌و مێژووه خسته‌ڕوو كه ساته‌وه‌ختی گرنگ و وه‌رچه‌رخانی هه‌ستیاری كێشه‌ی گه‌لی كوردستان بوون.
فوئاد حوسێن دوای تیشكخستنه سه‌ر شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد، باسی له نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول و ئاواره‌بوونی كورد كرد له‌و قۆناغه‌ی كه بێجگه له چیاكان كورد دۆستی كه‌م بوو، دواتر هاته سه‌ر قۆناغی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش له‌دوای ساڵی 1975 و كرانه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی نوێ به رووی گه‌لی كوردستان. ئینجا ئاماژه‌ی به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عێراق ئێران كرد كه له‌دوا دوای ئه‌و شه‌ڕه كاولكارییه كورد رووبه‌ڕووی شاڵاوه‌كانی جینۆساید و پاكتاوی ره‌گه‌زیی هات و كوردستان له‌و قۆناغه‌دا له‌لایه‌ن رژێمی دكتاتۆری سه‌ددام حوسێنه‌وه دڕنده‌ترین شاڵاوی له‌ناوبردنی بۆخۆوه بینی وه‌ك ئه‌نفال و كیمیاران وته‌عریب و راگواستن.
سه‌رۆكی دیوان باسی له قۆناغی دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 كرد كه له‌و كاته‌دا ناوچه‌ی ئارامی دژه فڕین بۆ گه‌لی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێكهێنرا و دوای پێكهێنانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمیش كێشه‌ی كورد قۆناغێكی پرشنگداری به‌خۆوه بینی و پێگه وپه‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر چووه قۆناغێكی نوێوه.
دواتر فوئاد حوسێن باسی قۆناغی دوای رووخاندنی رژێمی دكتاتۆری سه‌ددام له 2003 كرد كه تێیدا په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فراوانبوونێكی مه‌زنی به‌خۆوه بینی و پێگه‌ی هه‌رێم بووه هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و وڵاتان به گشتیی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان په‌ره پێبده‌ن، به تایبه‌تیش وڵاتی توركیا كه په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌كجار باش له نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌یه و نزیكه‌ی هه‌زار گه‌وره كۆمپانیای ئه‌و وڵاته له كوردستان سه‌رمایه‌گوزرای ده‌كه‌ن و له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا به‌شدارن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه په‌ره‌سه‌ندێكی باشی به‌خۆوه بینیوه و په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی ئابووریی و بازرگانی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، وێڕای ده‌یان كۆمپانیای زه‌به‌لاحی وڵاتانی دیكه له بواری وزه و بواره جیاجیاكانی دیكه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پێشڤه‌چوون و په‌ره‌سه‌ندنه گه‌وره‌یه‌ش به هۆی سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتوو و حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كوردستان هاتۆته كایه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی دیوان باسی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له دوای 2003 به گشتی و قۆناغی دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كرد كه گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخان بوو له مێژووی سیاسی عێراق سه‌باره‌ت به داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیسته‌می سیاسی عێراق و شادبوونی پێكهاته‌كان به ماف و داخوازییه‌كانیان، ئینجا به‌ڕێزیان هاته سه‌ر باسی كێشه و قه‌یرانه‌كانی ئێستای عێراق وئاماژه‌ی دا به جه‌وهه‌ری كێشه‌كان و ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی بۆته هۆی پێكهێنانی قه‌یرانه‌كان كه عه‌قڵییه‌تێكی داخراوه و به ئاراسته‌ی بنیاتنانی حوكمڕانێتی مه‌ركه‌زیی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌بات و بڕوای به‌و هاوبه‌شییه نیه كه عێراقی نوێی له‌سه‌ر بنیات نراوه.
لایه‌نێكی دیكه‌ی سمیناره‌كه‌ی فوئاد حوسێن باسكردنی ره‌وشی ئاڵۆزی سووریا و بارودۆخی گه‌لی كورد بوو له سووریا كه ئه‌مه دوو ساڵه له دۆخێكی ئاڵۆز و شه‌ڕدایه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه لایه‌نه كوردییه‌كان ناوچه‌كانی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی سووریا تا ئێستا بۆچوونێكی روون ودیاریكراوی سه‌باره‌ت به مافه‌كانی گه‌لی كورد وپێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته نیه.
له‌كۆتایی سمینارهكهشدا، ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی فوئاد حوسێن كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه.
