28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌خشه و پلانه‌كان بۆ جوانتر كردنی پایته‌خت، ئه‌مرۆ ئه‌ندازیار دڵشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی هه‌ولێر كۆبۆه‌وه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پرۆژه و كاره حزمهتگوزارییهكانی هه‌ولێری پایه‌خت كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی رۆڵێكی گرنگی هه‌یه و ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت و شاره‌وانی هه‌ولێر پشتگیری پێشنیار و به‌رنامه‌كانیان ده‌كه‌ن ، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌و پێشنیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ولێر پیشكهشیان ده‌كات هه‌موویان له‌به‌ر چاو ده‌گیریت، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین بابه‌تی گرنگ تایبه‌ت به پرۆژه و كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان باسیان لێوه كرا‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن چه‌ندین پیشنیاری گرنگیان پیشكه‌ش كرد و ، وه‌زیری شاره‌وانیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه وه‌زاره‌ت هه‌موو پیشنیارهكانیان له‌به‌رچاو ده‌گرێت و پشتگیریان ده‌كات.
پاشان وه‌زیری شاره‌وانی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، باسی ئه‌وه‌ی كرد، ئه‌و به‌ره‌و پیشهوهچوون و فراوانبوونه‌ی هه‌ولێر له‌خۆیه‌وه ده‌بینیت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیگه‌ی خۆشحاڵی و شانازی هه‌موولایه‌كمانه كه ولاَتهكهمان رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه و پیشدهكهویت، له‌هه‌مانكاتدا، به ئاستی ئه‌و فراوان بوونه‌ش ئه‌ركه‌كانی شاره‌وانی قورس‌تر ده‌بێت و ده‌بێت هه‌موومان زیاتر خۆمان ماندوو بكه‌ین هه‌تا بتوانین باشتر خزمه‌تی هه‌ولێر بكه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆك ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی هه‌ولێر جه‌ختیان كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵیك ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌دا بن.