نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا كۆدەبێتەوە
نه‌جیب عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (28ی نیسانی 2013) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پهرلهمانتارو وه‌زیره كورده‌كاندا كۆ ببێته‌وه.
وتیشی: \"له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له چۆنیه‌تی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ به‌غدا، كه بڕیاره به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له پێكهاته‌ی وه‌فده‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای عیراق ده‌كرێت\"".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵده‌درێت ئه‌ندامانی وهفدهكهو واده‌ی سه‌ردانه‌كه دیاری بكرێت.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستا‌و كاتی سه‌ردانی وهفهكهی هه‌رێم، نه‌جیب عه‌بدوڵا وتی: \""پێویسته له‌و كۆبونه‌وه‌یه زۆر به وردی باس له‌و خاڵه بكرێت، به‌جۆرێك بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه تاچه‌ند پێویسته له‌م قۆناغه‌دا وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم بچێته به‌غدا، له لایه‌كی تره‌وه راسته بڕیاری چونی وه‌فدێكی هه‌رێم بۆ به‌غدا دراوه، به‌ڵام به‌هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ی بارودۆخی حه‌ویجه و چه‌ند شوێنێكی دیكه ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌یه\"".
دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و گه‌رانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد، چوونی وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مجاره به‌دووه‌م وه‌فد دێت، ئه‌ویش دوای هاتنی وه‌فدێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ هه‌ولێر، به‌و ئامانجه‌ی گفتوگۆ له‌وسه‌ر كێشه‌كان بكه‌ن."
