28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئیسماعیل بێشكچى نوسه‌رى دیارى تورك به یاوه‌رى فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یى و سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان له بارزان كرد و له لایه‌ن خه‌ڵات بارزانى نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى پێشوازى لێكرا و دواى دانانى تاجه‌گولینه و خوێندنى سوره‌تى فاتیحا له وته‌یه‌كدا ئیسماعیل بێشكچى باسى له مه‌زنى رابه‌رى نه‌ته‌وه‌ى كورد بارزانى نه‌مر كرد و دواتریش گۆرستانى ئه‌نفالكراوانیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
له لایه‌كى دیكه‌وه و به‌جیا هه‌ریه‌كه له په‌یمانگاى زانسته ئیسلامیه‌كانى ئێواران له دهۆك و شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كورد ئه‌لپارتى له سوریا و ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانى هۆزى شوان له چه‌مچه‌مال و قوتابیانى كۆلیژى پزیشكى هه‌ولێر سه‌ردانى مه‌زارى نه‌مرانیان كرد.