بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئافرەتێک کوژرا

بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئافرەتێک کوژرا
28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ئافرەتێکی تەمەن ٢٤ ساڵ کە دانیشتووی جەلەولایە، لەکاتێکدا گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی باوکی لە گوندی ئیسلاح، لە لایەن ژمارەیەک چەکدارەوە لە نێو ماڵی باوکی دەستدرێژی گوللـەی لێدەکرێت دەکوژرێت, بە وتەی سەرچاوەیەکیش رووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و باوکی کچەکە سکاڵای لەسەر دووکەس تۆمار کردووە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان موقەدەم حەسەن محەمەد بە ئااژنسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ ئەو ئافرەتە بە رەگەز عەرەبە، ناوی \"ر،ع،ح\"" و تەمەن ٢٤ ساڵە و ماوەیەکە مێردی کردووە بە ھاوڵاتییەک کە لە پۆلیسی فیدراڵی جەلەولا دەوام دەکات.
وتیشی: دوێنێ ئێوارە گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی لە گوندی ئیسلاح و شەو لە لایەن ژمارەیەک چەکدارەوە دراوتە بەردەسترێژی گوللـە و لە نێو ماڵی باوکی کوژراوە.
موقەدەم حەسەن ئاماژەشیدا: پاش رووداوەکە پۆلیسی کۆکس چوونەتە گوندەکە بۆ لێکۆڵینەوە تەرمی ناوبراویان ھێناوەتە نەخۆشخانەی کەلار و بە وتەی کەسوکارەکەی گومانیان لە بنەماڵەیەکی نێو گوندەکەی خۆیان ھەیە کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان ڕوویداوە.
روونیشیکردەوە: لە لایەن باوکی ئەو ئافرەتەوە سکاڵا لەسەردوو کەسی دانیشتووی ئەو گوندە تۆمار کراوە و بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوە کراوەتە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو دوو کەسە دەستگیر نەکراون.
"
Top