ئه‌و ئافره‌ته‌ی منداڵه‌كه‌ی له هه‌ولێر رِفاند ده‌ستگیر كرا
له‌م باره‌یه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت رِایگه‌یاند كه رۆژی 22ـی نیسانی ئه‌مساڵ ئافره‌تێك له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و مندالاَنی هه‌ولێر دوای ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته كۆرپه‌یه‌كی ته‌مه‌ن یه‌ك رِۆژه‌ی رِفاند، ئه‌مرِۆ ئافره‌ته‌كه و هاوسه‌ره‌كه‌شی قۆڵبه‌ست كران.
عه‌مید عه‌بدولخالق هه‌روه‌ها گوتیشی: \"ئافره‌ته‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و په‌رِاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تاوانه‌كه كراوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی دانپێدانانی ئافره‌ته‌كه‌ش، كه دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی لاوانی هه‌ولێره، بیانووی رِفاندنی منداڵه‌كه ئه‌وه بووه كه پێشتر چه‌ند جارێك ئه‌و ئافره‌ته منداڵی له‌به‌ر چووه و گوایه ویستوویه‌تی ئه‌و منداڵه به‌خێو بكات.\""
به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌شی دا كه كۆرپه رِفێنراوه‌كه، هه‌ر ئه‌مرِۆ رِاده‌ستی ماڵباته‌كه‌ی خۆی كرایه‌وه.
"
