جه‌بار یاوه‌ر: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی سه‌ر و مالی هاووڵاتیان ره‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌ری شاری كه‌ركوك ده‌كرێن
له‌پاش رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی شاری (حه‌ویجه) ودروستبوونی گرژی وئاڵوزی وپشێوی له هه‌لومه‌رجی گشتی و تایبه‌تی ئه‌منی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگاكانی (دیالی، صلاح ا‌لدین ، كه‌ركوك ونه‌ینه‌وا) كه ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره بوو به مایه‌ی دروستكردنی ترس و دڵه‌راوكی له نێوهاووڵاتیانی دانشتوی ناوچه‌كانی سه‌ر به‌و پارێزگانه به گشتی و به تایبه‌تیش هاووڵاتیانی دانشتوی ناوچه‌كانی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش به هۆكاری جوڵكردنی زۆربه‌ی بنكه‌وباره‌گاكانی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به فیرقه‌كانی (5ی دیالی و 4 ی صلاح ا‌لدین و 12ی كه‌ركوك) له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی تیدا جێگیر بوون وبه‌تایبه‌ت له كاتی شه‌ودا ئه‌ویش له ترسی په‌لاماردانی گروپه چه‌كداره‌كان كه ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی دروستبوونی بۆشایی زۆر له ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شار‌و شاروچكه‌كانی سه‌ر به‌و پارێزگانه و به تایبه‌تیش ده‌ورووبه‌ری شاری كه‌ركوك وله پێناوی پاراستنی هاووڵاتیانی دانیشتووی ئه‌وناوچانه‌و شارانه به گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌لایه‌تی و ئایینی و تایفییه‌كانیانه‌وه له (عه‌ره‌ب وكوردو توركمان و گشت نه‌ته‌وه‌كانی دیكه).و(ئیسلام و مه‌سیحی وئه‌رمن و یه‌زیدی ...هتد)و(شیعه وسوننه) و پاش راوێژكردن له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك بریار درا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌و شوێنه بۆشایانه پربكاته‌وه له‌و ناوچانه به‌گشتی و به‌تایبه‌ت چوارده‌وری شاری كه‌ركوك ئه‌ویش ته‌نها به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌دزه‌كردنی چه‌كداره‌كانی گروپه تیروریسته‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه و پاراستنی هاوڵاتیانی دانشتوی ئه‌و ناوچانه و هێزه سه‌ربازییه‌كان له كار و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌و گروپانه به تایبه‌تیش كه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو وله‌سه‌ر رۆشنایی زانیاری هه‌واڵگرییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه ئه‌و گروپانه نیازی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌و ناوچانه وبه‌تایبه‌ت له ناوشاری كه‌ركوك و له‌به‌رئه‌وه‌ش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ئه‌ركی خۆیان زانی كه بۆ پاراستنی ژیان و ماڵی هاووڵاتیان، ئه‌و بۆشایانه پربكه‌نه‌وه وجارێكی تر دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م جوله‌یاندا،هیچ نیازی چوونه ناو شاری كه‌ركوك و شاره‌كانی تریان نییه و هیچ مه‌به‌ستێكی سیاسیان نییه له‌م كاروپلانه دا ، به‌ڵكو ته‌نهاو مه‌به‌ستیان پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیانه له كار‌و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییكن له‌گه‌ڵ گشت لایه‌ك و له پێناوی راگرتنی ئارامی و ئاسایشی گشت ناوچه‌كان.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم
