له چوار مانگی رابردوو له هه‌ولێر 7 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه
حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتیشی: له ئێستادا به لێشاو كرێكارى بیانى روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى بىَ به‌ش بوونى كرێكارانی خۆماڵی له هه‌لى كار، بۆ نموونه له یه‌كێك له هۆتێله‌كان له كۆى 350 كرێكار ته‌نها 7 كرێكارى خه‌ڵكى هه‌رێمن، له ئێستا 14560 كرێكارى بیانى له پارێزگاى هه‌ولێر كار ده‌كه‌ن.
