تا ئێستا ناحیەی سلێمان بەگ لە ژێر کۆنترۆلی ھێزە چەکدارەکاندایە
مەحمەد مەلا ئیسماعیل گوتیشی:دوای کشانەوەی سوپا ھێزە چەکدارەکان چەند شوێنێکیان سوتاندوە وخەلکی ئەم ناحیەش ھەمووی ئاوارە بوونە وماڵی خۆیان بەجێھێشتووە.
ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد،باشترین چارەسەر بۆ ئەم کێشە ئەوەیە کە حکومەت وڵامی داخوازیەکانی خەڵک بداتەوە،گەر نا ئەستەمە چارەسەربکرێت.
ناوبراو راشیگەیاند:ئێمە وەک کورد لایەنگری ھیچ لایەک ناکەین وبێلایەنین لەم روداوانە.
دوای روداوەکەی رۆژی سێ شەممە لە حەویجە شەر لە سلێمان بەگ لەنێوان سوپا وچەکدارەکان دەستیپێکردوسوپای عێراقیش بە فرۆکە وچەکی قورس ئەم ناوچەی تۆپباران کردوە وتائێستاش ژمارەی قوربانیان ئاشکرا نەکراوە.
