بەرپرسی لقی15پارتی لە خانەقین: ئێمە لە رووداوەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بێلایەنین

بەرپرسی لقی15پارتی لە خانەقین: ئێمە لە رووداوەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم بێلایەنین
25ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- شێخ جەعفەر بەرپرسی لقی 15پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین بەkdp.infoراگەیاند:دوێنێ ھێزێکی زۆری سوپای عێراق ھاتبوو بۆ ئەوەی ناوچەکانی قەرەتەپە و جەبارە داگیر بکات، بەڵام لەلایەن خەڵکەوە رێگری لێکراو بوو بەشەر و ھێزێکی پێشمەرگەش بەنیازبوو لێیان نزیک ببنەوە، بەڵام فەرمانیان بۆ ھات بەھیچ شێویەک لەم کێشەیە نزیک نەبنەوە.

شێخ جەعفەر گوتیشی: لە ئەنجامی ئەم شەرە ژمارەیەک ھاولاتی برینداربوون، دواتر لە سەعدیە و جەلەولا خۆپیشاندان ئەنجامدراو هێرش کرایە سەر سوپای عێراق ئەوانیش زۆریان لەخۆپیشاندەران دابوو، گروپێک بەناوی نەقشبەندییەکان لە نێوان قەرەتەپە و جەلەولا چەکی قورسیان بەکار ھێنابوو دژی سوپای عێراق تا کاتژمێر حەوتی ئێوارە دواتر شەرەکە کۆتایی پێ ھات.

ئەو بەرپرسەی پارتی دیموکراتی کوردستان رونیشیکردەوە، ئێمە ھەموو ھێزەکانی خۆمان ئاگادارکردۆتەوەبەھیچ شێویەک بەشداری لەم شەرانە نەکەن، چونکە ئەگەر پشتگیری لە خەڵک بکەن ئەوا دەگوتری رێکخراوی قاعیدە و حزبی بەعس تێدا بەشدارن ئەمەش بۆ ئێمە دەبێتە کێشە و ئەگەر پشتگیری لە سوپا بکەی ئەوکات دەبێتە پشتیوانی بۆ نوری مالیکی، بۆیە ئێمە نابینە لایەنگری ھیچ لایەک و ئێمە تەنھا بەرگری لەخۆمان دەکەین.

ناوبراو لەدرێژەی لێدوانەکەیدا گوتیشی: لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەموو نەخۆشخانەکانی ئێمە کراوەن بۆ برینداران و دوێنش ژمارەیەک بریندار رەوانەی نەخۆشخانەکانی ئێمە کراون.
Top