روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌
25ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- ماوه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر تۆرِی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك په‌یجه‌ك به‌ناوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌ وتێیدا وێرِای پۆست و كۆمینت چه‌ند بابه‌ته‌كی چه‌واشه‌كاری به‌ڵاو ده‌كرێته‌و، ئێمه‌ له‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌ینین كه‌ ئه‌و په‌یجه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ ده‌زگاكه‌مانه‌وه‌ نییه‌ و ئێمه‌ له‌ پۆست و كۆمێنت و بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی به‌رپرس نین.

پێشمان وایه‌ په‌نابردن بۆ ئه‌م شێوازه‌ كه‌ خراپ به‌كار هێنانی تۆرِه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌ مه‌رام و ئامانجی نا روون وشاراوه‌ی له‌ پشته‌ ئه‌مه‌ش زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و یه‌ك رێزی ملله‌ته‌كه‌مان ده‌گه‌ینێت، ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ته‌نیا یه‌ك په‌یجی هه‌یه‌ به‌ناوی سایتی هه‌ڵبژاردن و هیچ په‌یجه‌كی نییه‌ له‌سه‌ر تۆرِی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بوك و ئه‌و په‌یجه‌ی كه‌ به‌ ناوی ئێمه‌وه‌ له‌سه‌ر تۆرِی فه‌یس بووك هه‌ن ده‌ربرِی راو بۆچونی ده‌زگاكه‌مان ناكه‌ن.
Top