یاسای ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌بریتی بوو له‌خستنه‌رِوو ء گفتوگۆكردنی پرِۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ژماره 2ی ساڵی 2010.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌لیژنه‌كانی كاروباری یاساییء ناوخۆء ئاسایشء ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان كرد بێنه شوێنی تایبه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ی مادده به مادده‌ی پرِۆژه یاساكه‌ء راپۆرتی هه‌ردوو لیژنه‌كه له‌وباره‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش سه‌رنجء تێبینیء پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌باره‌یانه‌وه بخه‌نه‌رِوو ء بخرێنه ده‌نگدانه‌وه به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنیان.
سه‌باره‌ت به‌مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌سڵی پرِۆژه یاساكه كه تایبه‌ت بوو به‌گۆرِینی ناوی ده‌سته‌كه له‌ده‌سته‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بۆ ده‌سته‌ی گشتیی له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ئه‌م پێشنیازه په‌سند كرا.
مادده‌ی دووه‌می پرِۆژه هه‌مواره‌كه‌ش كه باس له‌وه ده‌كات ده‌سته‌واژه‌ی \"ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم\"" جێگای ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بگرێته‌وه له‌هه‌ر شوێنێك كه له‌یاساكه‌دا هاتبێت، به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرا.
مادده‌ی سێیه‌میش كه باس له‌هه‌مواركردنی برِگه‌كانی دووه‌مء پێنجه‌می مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ناوی ده‌سته‌كه‌ء پێناسه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێشنیازه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هاتبوو به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرا.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌كانی 4ء 5ء6ـه‌میش كه باس له‌حوكمه كۆتاییه‌كان ده‌كات به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرانء دواتر هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی یاساكه دوای دارِشتنه‌وه‌ی به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ناوه‌رِۆكی یاساكه بگونجێت له‌گه‌ڵ كۆی یاسا هه‌مواركراوه‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌ء به‌كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سند كرا.
"
