نێچيرڤان بارزانى: ئێمه له هه‌مووان باشتر له سه‌ختييه‌كانى ژيانى ئاواره‌يى تێده‌گه‌ين
له ديدارێكدا ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى سووريا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان خرايه به‌ر باس و به تايبه‌تيش تيشك خرايه سه‌ر ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى سووريا له كه‌مپى دۆميزى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك و له‌مباره‌يه‌وه ياريده‌ده‌رى كۆميسارى باڵاى (UNHCR) سوپاس و پێزانينى ڕێكخراوه‌كه‌ى پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ به‌هاناوه‌چوون و پێشوازيكردنى په‌نابه‌ران و دابينكردنى پێداويستى و خزمه‌تگوزارييه‌كان وهه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ UNHCR له كه‌مپه‌كه، هيوايشى خواست كه عێراق و ووڵاتانى ديكه‌ى ناوچه‌كه به هه‌مان شێوه هاوكاريى په‌نابه‌ران بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه زياتر له سه‌دا نه‌وه‌دى ژماره‌ى په‌نابه‌رانى سووريا له هه‌رێمى كوردستانن، بۆيه‌شه ئه‌ركێكى قورس كه‌وتووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى عێراق ده‌بێ به جددى به‌رپرسياريه‌تيى خۆى به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران بگرێته ئه‌ستۆ و ئاوڕێكى جددى له كه‌مپه‌كان و ڕه‌وشى په‌نابه‌ران بداته‌وه و ده‌ستى يارمه‌تى و هاوكارييان بۆ درێژ بكات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه پێشبينى ده‌كرێت ژماره‌يه‌كى زياترى په‌نابه‌ران له كورد و عه‌ره‌بى سووريا ڕوو له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، بۆيه ده‌بێ هه‌موو ئاماده‌كارييه‌ك بكرێت و هه‌م حكوومه‌تى عێراق و هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ئاماده‌ييان بۆ پێشهاته‌كان و پێشوازيكردن و به‌هاناوه‌چوون و يارمه‌تيدانى په‌نابه‌ران هه‌بێت.
كه‌موكورتى و كێشه و پێداويستيى كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديدارى نێچيرڤان بارزانى و ياريده‌ده‌رى كۆميسارى باڵاى (UNHCR) بوو كه تيايدا سه‌رۆك وه‌زيران بڕيارى دا بڕى (10) مليۆن دۆلار له لايه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ كردنه‌وه‌ى دوو كه‌مپى ديكه‌ى په‌نابه‌ران له دهۆك و هه‌ولێر خه‌رج بكرێت و كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان به به‌شداريى UNHCR و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ باشتركردنى ڕه‌وشى په‌نابه‌ران و خزمه‌تگوزارييه‌كان له بواره‌كانى ته‌ندروستى، په‌روه‌رده و پێدوايستييه‌كانى ڕۆژانه‌ى ژياندا، ساز بكرێت و كێشه و كه‌موكوڕييه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه: \"كاتێك باسى په‌نابه‌رى و ئاواره‌يى ده‌كرێت، خۆمان له هه‌مووان باشتر له ڕه‌وشه‌كه تێده‌گه‌ين، چونكه په‌نابه‌رى و ژيان و سه‌ختييه‌كانى ئاوا‌ره‌ييمان بينيوه و ده‌زانين ژيان و ڕه‌وشێكى چه‌ند سه‌خته، بۆيه به دڵنياييه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو يارمه‌تى و هاوكارييه‌ك پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌كات\"". هه‌روه‌ها داواى له ووڵاتانى ده‌وروبه‌رى عێراق و ناوچه‌كه‌يش، به تايبه‌تى ووڵاته عه‌ره‌بيه‌كان كرد كه هاوكاريى په‌نابه‌رانى سووريا بكه‌ن و ئاوڕى جدييان لێ بده‌نه‌وه.
له كۆتايى ديداره‌كه‌دا (جانێت ليم) ياريده‌ده‌رى كۆميسارى باڵاى كۆمسيۆنى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران (UNHCR) خۆشحاڵى و سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ هاوكارييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان بۆ په‌نابه‌ران دووپات كرده‌وه و هيواى خواست له‌م ڕووه‌وه عێراق و ووڵاتانى ناوچه‌كه‌ش چاو له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
"
