چۆنیه‌تیی پێدانی ڤیزای ئیسپانیا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان
له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا كه له ژماره‌ی داهاتووی (باس)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه، دابان شه‌ده‌ڵه نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا، رای گه‌یاند بۆ پێدانی ڤیزا به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی ئیسپانیا هاوكاری و ئاسانكاری ده‌كات. گوتیشی: حكوومه‌تی ئیسپانیا له كه‌یسی ڤیزادا هاوكارییه‌كی باشی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌مان ده‌كات، هیچ داواكاریه‌كمانی ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ڕه‌زامه‌ندییان نیشان داوه بۆ پێدانی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌شتیاری بۆ ئیسپانیا.
دابان شه‌ده‌ڵه روونیشی كرده‌وه ئێسته خه‌ریكی میكانیزمێكن بۆ ئه‌وه‌ی كاری ڤیزای ئیسپانیا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم رێك بخرێت.
گوتیشی پێویستمان به میكانیزمێك هه‌یه كه كاری ڤیزا ڕیك بخرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤیزای ئیسپانیا ڤیزای شێنگنه و ده‌بێ ڕێز له یاساكانی ڤیزای شێنگن بگیرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له وتوێژداین و پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی باش داڕێژرێت كه له‌سه‌ر ناوبانگی ئیسپانیا و هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌وێت.
شه‌ده‌ڵه دووپاتی كرده‌وه نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌یان ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ست هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڤیزای شێنگن پێشكه‌ش به دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و بتوانن بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سه‌ردانی ئیسپانیا بكه‌ن.
27 وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌وروپا گرنگترینیان ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، به‌لجیكا و فه‌ره‌نسا كار به ڤیزای شنگن ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا ئه‌وه‌شی خسته روو، پێدانی ڤیزای ئه‌و وڵاته بۆ حاڵه‌تی پێویست هه‌بووه، به‌ڵام كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فراوانتر بكرێـت به‌تایبه‌تی بۆ گه‌شتیار و نه‌خۆشی.
له سه‌ره‌تای مانگی ئاداری ئه‌مساڵ حكوومه‌تی ئیسپانیا كونسوڵی فەخریی خۆی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كرد.
