پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بەبۆنەی بیستەمین ساڵەی گۆڤاری (گوڵان)ـەوە
به بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵانه‌وه پیرۆزباییه‌کی گه‌رمتان ئاڕاسته ده‌که‌م. گۆڤاری گوڵان ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتووی بواری رۆژنامه‌گه‌ریی کوردییه. من له خوێنه‌رانی به‌رده‌وامی گۆڤاری ئازیزی گوڵانم و ئه‌م گۆڤاره سه‌نگ و به‌های تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و توانیویه‌تی به کارکردن له سه‌ر ته‌وه‌ره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه گرینگه‌کان، گفتوگۆی گرینگ له سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی ساز بکات و خوێنه‌ری کورد ئاشنای بیروبۆچوونی زۆر هزرڤان و توێژه‌ری ناوخۆیی وده‌ره‌وه بکات.
وه‌ک خوێنه‌رێکی گوڵان خوازیارم که پێشکه‌وتن وتازه‌گه‌ریی زیاتر به دیزاین و ناوه‌ڕۆک و چه‌ندی و جۆریی بابه‌ته‌کانه‌وه ببینم و هیوادارم له ئاستی تۆڕی ئه‌نته‌رنێتیشدا چالاک‌تر بن و بابه‌ته‌کانتان بخرێته به‌ر دیده‌ی زۆرترین خوێنه‌رانی کوردی تاراوگه. ئاواتم سه‌رکه‌وتن وبه‌رده‌وامیتانه.
براتان
مه‌سرور بارزانی
