پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان

بەرێزان / سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و تەواوی كارمەندانی گوڵان

بە بۆنەی ساڵیادی گۆڤاری گوڵانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و تەواوی كارمەندانی گوڵان دەكەم.
گوڵان كە ئەمساڵ پێدەنێتە تەمەنی بیست ساڵییەوە بە تەمەنترین گۆڤاری سیاسیی و كۆمەڵایەتیە لە مێژووی رۆژنامەگەری كوردستانی ئازاددا، ئەم گۆڤارە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە شێوازێكی نوێی لە كاری رۆژنامەگەری پیادەكردووە و هەمیشە هەوڵیداوە جیاوازییەكان پێكەوە كۆبكاتەوەو زمانی دیالۆگ لە نێوان بیربۆچوونە جیاوازەكان دروست بكات و رۆژ لەدوای رۆژیش بازنەی بیروبۆچوونە جیاوازەكانی فراوانتر كردووە، هەروەك چۆن ئێستا دەبینین كە بیروبۆچوونی جیاوازی ناوەوەو دەرەوەی كوردستانی پێكەوە گرێداوەتەوە، ئەمەش لە پێناوی ئەوەیە كە زانیاری راست لەسەرچاوەی بیروبۆچوونی جیاوازەوە پێشكەشی خوێنەرانی بكات، لەلایەكی دیكە گوڵان هەموو كات لەسەر پرسە گەرمە نیشتمانیەكان ئامادەبووەو راستگۆیانە ڕووماڵی كردون، ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوەی گوڵان لەناو رۆژنامەگەری كوردیدا سەنگ و میسداقیەتی خۆی بپارێزێت.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوادارم لە ساڵی داهاتوو زیاتر پێشبكەون و لە ئەركە نیشتمانیەكاندا زیاتر قاڵببنەوە.

د.رۆژ نوری شاوەیس
جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدراڵ
Top