پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی كۆڕبەندی هزری ئیسلامی لە كوردستانی ئێراق بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی كۆڕبەندی هزری ئیسلامی لە كوردستانی ئێراق بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان
بەڕێز فەرهاد محمد سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
بە بۆنەی یادەوەری پڕ بەهای بیست ساڵەی گۆڤاری گوڵان، كە هەمیشە هەڵگری نامەی یەكڕیزی كوردە، بەرەو ئاسۆی سەربەخۆیی و مەعریفەی سەردەم، دوور لە نكوڵی كردن لە بەها بە نرخەكانی كەلتووری ڕەسەنی خۆمان، بەم بۆنە پرشنگدارەوە، بەناوی خۆم و برایانی كۆڕبەندی هزری ئیسلامی پیرۆزبایی لە ئێوەو برایانی هاوڕێتان لەگۆڤاری گوڵان دەكەین، ئومێدەوارین كە سەختیەكانی ژیان زیاتر هاندەرتان بێت بۆ گەیشتن بە لووتكەی ئەو ئامانجە پیرۆزانەی كە چەندین نەوەی گەلەكەمان خۆی بۆی بەخت كردووە.

د. محمد شریف
سەرۆكی كۆڕبەندی هزری ئیسلامی لە كوردستانی ئێراق
Top