نێچيرڤان بارزانى: پرۆسه‌ى سياسى له ده‌ستێكى ئهميندايه.
له وته‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌تا پیرۆزبایی له ده‌رچووانی خولی چواره‌می زانكۆی پۆلیسی سلێمانی كرد و هیواى خواست كه ببنه مایه‌ی زیاتر پێشخستنی ده‌زگای پۆلیس له كوردستان و ئه‌و یه‌ك ساڵه‌ی خوێندوویانه له‌گه‌ڵ چوار ساڵی پێشووتری خوێندنیان له كۆلیژه‌كانی دیكه‌دا، پاشخانێكی گه‌وره‌ی پێ به‌خشیبن بۆ باش تێگه‌یشتن له گرنگیی كار و ئه‌ركی پۆلیس له كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكرات و پێشكه‌وتوودا و ڕايگه‌ياند كه ده‌يانه‌وێ نموونه‌یه‌كی به‌وشێوه‌یه له‌و ناوچه‌یه‌دا پیشان بده‌ن.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه \"پۆلیس ڕه‌مزی سه‌روه‌ريی یاسا و ده‌سه‌ڵاتداریی یاسایه، ئێمه تاوه‌كو ئه‌و چه‌مكه‌مان به كرده‌وه هێنایه شوێنی خۆی، كار و زه‌حمه‌تییه‌كی زۆری ویست، چونكه له ووڵاتێكی دیكتاتۆری و عهسكهرتاریهتى وه‌ك عێراقدا، پۆلیس كرابووه مایه‌ی نوكته له‌سه‌ركردن، هه‌روه‌ها كرابووه ده‌زگای پاراستنی حوكم؛ نه‌ك حوكمی قانوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا ئه‌و تێڕوانینه به ته‌واوه‌تى گۆڕاوه، هه‌وڵێكی زۆرمان دا كه ده‌سه‌ڵاته‌كان بگێڕینه‌وه بۆ پۆلیس، ئێستاش ئه‌وه به ڕوونی به كرده‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینرێت\"".
سه‌رۆك وه‌زيران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئێستا كار له‌سه‌ر پێشخستنی كاری پۆلیس ده‌كات به پێی چه‌مكێكی هاوچه‌رخ كه پێى ده‌گوترێت چه‌مكی (پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی) و ئه‌و چه‌مكه به مانا ساده‌كه‌ی بریتییه له هاوكاريی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پۆلیس و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترسی كۆمه‌ڵگه له ڕوودانی پێشێلكاريی مافه‌كان و ڕوودانی تاوان. له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ڕێزگرتن بۆ پۆلیس له لایه‌ن خه‌ڵك و ڕێزگرتن له هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و چه‌مكه ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش هان ده‌دات كه هاوكاريی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكه‌ن له پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتيی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها باسى له گرنگيى پاداشات و خه‌ڵاتكردنى پۆليسه نموونه‌ييه‌كان كرد و گوتى:\"" زۆر پێويست و گرنگه ساڵانه خه‌ڵات بدرێته چه‌ند ئه‌فسه‌ر و پۆلیسێكی نموونه‌یی له هه‌ڵسوكه‌وتكردنی پاك و دڵسۆزانهيان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا\"".
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان خۆشخاڵيی خۆی له به‌رامبه‌ر پرۆگرامی خوێندنى كۆلێژى پۆلیس ده‌ربڕی و گوتى: \""زۆرم پێخۆشه و خۆشحاڵين به‌وه‌ى كه ده‌بینم له كۆلیژی پۆلیس بابه‌ته‌كانی یاسا، مافی مرۆڤ، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژيی دژی ئافره‌تان، لێكۆلینه‌وه‌ی تاوان و پزیشكيی دادی ده‌خوێنن. ئه‌مانه هه‌موویان پێویست و گرنگن بۆ پێشخستنی كاری پۆلیس له هه‌رێمی كوردستاندا. ڕۆڵی پۆلیس له ماوه‌ی ڕابردوودا باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنین له پاراستنی ئافره‌تان له پێشێلكاریكردن بهرامبهريان، به‌ڵام چاومان له چالاكبوونی زیاتری پۆلیسه له‌و بواره‌دا\"".
نێچيرڤان بارزانى به بيريشى هێنايه‌وه كه سه‌قامگيرى و ئاراميى هه‌رێمى كوردستان؛ به‌رى ڕه‌نج و شهونخوونيى هێزه‌كانى ناوخۆيه و گوتى: \""به‌شێكی زۆری پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان به هۆی كار و ماندووبوونی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستانه. سه‌قامگیری و ئارامی؛ مه‌رجی یه‌كه‌می چوونی وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا بیانییه‌كانه بۆ هه‌ر ووڵاتێك. ئێستا كه ئه‌م هه‌موو كۆمپانیا بیانییه دێنه كوردستان، هه‌روه‌ها كه ژماره‌ی گه‌شتیاران له كوردستان ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندایه، به‌هۆی كاركردن و شهونخوونيى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆليس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه\"".
له كۆتاییشدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه: \""ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه قه‌دری ئه‌و سه‌قامگیرییه بزانن كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، پاراستنی ئاراميی سیاسیش مه‌رجێكی گرنگه بۆ پاراستنی ڕێڕه‌وی پێشكه‌وتنی ووڵاته‌كه‌مان و خۆشگوزه‌رانيی خه‌ڵك و به ته‌ندروست به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا\"".
هه‌روه‌ها دڵنيايى دا له‌وه‌ى كه: \""پرۆسه‌ی سیاسی له ده‌ستێكی ئه‌میندایه له‌م وڵاته‌دا، حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان په‌یوه‌ستن به یاسا و پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌وه، هه‌روه‌ها پابه‌ندیشن به‌وه‌ی پرس و ڕاوێژی دروست هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان به شێوه‌یه‌كی زانایانه به‌ره‌و ئه‌وه بێت كه ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ی ئێستای خه‌ڵك زیانی پێ نه‌گات و به‌ره‌و ئاستێكی به‌رزتر بچێت و بتوانین هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانمان له عێراقدا بكرێنه كرده‌وه و نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز بمێننه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه و هه‌موو پرسه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێ پرس و ڕاوێژ له نێوان خۆماندا درێژه‌ى پێ بده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان\"".
"
