پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی گۆڤاری گوڵان
بۆ/ گۆڤاری گوڵان ی خۆشەویست
بە بۆنەی بیستەمین ساڵرۆژی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان ی خۆشەویست، كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵرۆژی رۆژنامەگەری كوردی و دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی بە ناوی { كوردستان }، كە وەرچەرخانێكی فەرهەنگی و رۆشنبیری و فیكریی لە رێڕەوی خەباتی نەتەوەیی گەلی كوردستان بە دیهێنا، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە سەرنووسەرو یەكەیەكەی رۆژنامەنووسان و كارمەندانی گۆڤارەكەتان دەكەین و هیوای هەمیشە پێشوەچوون و بەردەوامیتان دەخوازین، بۆ خزمەتی پەیڤی كوردی و بزاڤی رۆشنبیری و داهێنانی فیكریمان كە پتر ئەزموونی گەلەكەمان بەرەو دڵنیایی و سەرفرازی ببات و لە خواست و خەونە پیرۆزەكانمان نزیكترمان بكاتەوە .
لەگەڵ ڕێزو حورمەت و دووبارە پیرۆزباییمان .



نەوزاد هادی مەولود
پارێزگاری هەولێر
Top